ئەمرۆ بانکی ناوەندی ئاستی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە و نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتێکدا کە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بەرزیدایە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٢٢٢ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە.
ئەو بڕە دۆلارەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی خستییە بازاڕەوە، بەرزترین ئاستە، کە ٢٢٢ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٢٢ دۆلاری بە حەواڵە فرۆشتووە.
هەروەها، لەکۆی فرۆشی ئەمڕۆی دۆلار، ٥١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە خستووەتە بازاڕەکانەوە.
شایەنی باسە، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار لە سەروو ١٤٦ هەزار دینارەوە بوو، بەڵام ئەم بەیانییە بۆ نزیکی ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی، پێشبینیش دەکرێت دابەزینەکە زیاتر بێت.