لە سلێمانی ١٥ کەس بەهۆی شەڕە چەقۆوە برینداربوون

کوردستان 05/06/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی شەڕەچەقۆ لە نێوان ژمارەیەک دەرۆزەکەر روویدا، بە پێی زانیاریەکانیش ١٥ کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمان بە BMC راگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شەڕەچەقۆ لە نێوان ژمارەیەک دەرۆزەکەر روویدا و چەند کەسێک برینداربوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون ".

 هاوکات، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ئاماژەی بەوەکرد:"دوای شەڕەکە مەفرەزەیەکی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ١٨ کەسیان دەستگیر بکەن ".

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا