فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە لە کۆبوونەوەدان

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق جگە لەنەوەی نوێ، لەبارەی گەیشتن بە رێکەوتن و کۆدەنگی بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە لە کۆبوونەوەدان.

 بە پێى زانیارییەكان، بەمەبەستی کۆدەنگی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، لەئێستادا فراکسیۆنە کوردییەکان جگە لە نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێبکات، بەڵام دواخرا بۆ کاتژمێر ٨ی شەو، سەرباری ئەوەی ئەو وادەیەش بەسەرچوو، بەڵام تاکو ئێستا پەرلەمانتاران نەچوونە هۆڵی کۆبوونەوەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا