سەرۆکی یەکێتی بۆ وەزیری ناوخۆ: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و سەقامگیریی ناوچەكە بەرپرسیارێتیی هەمووانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازی لە عەبدولئەمیر شەمری، وەزیری ناوخۆی عیراق كرد و ئەو پەیامەی پێگەیاند:" بەردەوامیی هەماهەنگییەكان فاكتەری بەهێزبوون و هەنگاوی زیاترە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هەموو ئەوانەی ئارامیی وڵات دەخەنە مەترسییەوە ".

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکی یەکێتی، لەدیدارەکەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق كرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا