مەكتەبی سیاسی یەكێتیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد

کوردستان 08/08/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد و رایگەیاند، لە 47 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، خەباتی چەندین ساڵەی دژ بە ستم بەرز دەنەرخێنن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە پیامێكی پیرۆزباییدا بۆ پارتی سۆسیال دیمەوكراتی كوردستان رایگەیاند:" لە یادی چل و حەوت ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادر و لایەنگرانی پارتەكەتان دەكەین".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ڕۆڵی چەندین ساڵەی خەباتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دژبەرژێمی دیكتاتۆریەتی بەعس  بەرز دەنرخێنین و دووبارە پیرۆزە و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا