یانەی ریاڵ مەدرید لەم گواستنەوەی هاوینەدا هیچ گرێبەستێک پێشکەشی یانەی
پاریس ناکات بۆ کلیان مباپێ.
میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردەوە:" یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەنییە لەم
هاوینەدا هیچ گرێبەستێک پێشکەشی یانەی پاریس سان جێرمان بکات لەپێناو بەدەستهێنانی
کلیان مباپێ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە بەشێکی زۆری
خولەکانی ئەوروپا کەمتر لە ٤٨ کاتژمێری ماوە.
پێشتر کلیان مباپێ لە نامەیەکدا بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندبوو کە نایەوێت
بۆندەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت ساڵی داهاتوو بە خۆڕایی یانەکە بەجێبهێڵێت.
لە بەرامبەریشدا یانەکە یاریزانەکەی لە راهێنانەکان دوورخستەوە و میدیاکانیش
ئاشكرایانکرد، هیچ کاتێک ئەوەندەی ئەم هاوینە مباپێ لە ریاڵ مەدریدەوە نزیک
نەبووە.
هەفتەی رابردوو کلیان مباپێ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و میدیاکان جەختیانلەوەکردەوە،
ئەم وەرزە مباپێ لە پاریس دەمێنێتەوە و کێشەکانی لەگەڵ پاریس چارەسەربوون.