چارەنوسی ئۆلمۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە دەگات بە کوێ؟

وەرزش 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دانی ئۆلمۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە ناتوانێت لە مانگی داهاتوەوە بەشداری یاریەکانی یانەکەی بکات.

سەرچاوە: رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە: بەهۆی بەردەوامی خراپی دۆخی ئابوری یانەی بەرشەلۆنە روبەروی ئاستەنگ و سەختی دەبێتەوە لە تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ لە نیوەی دوەمی وەرزەکەدا.

زیاتر: رەنگە بەهۆی ئەم دۆخەشەوە یاریزانە ئیسپانیەکە لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا بە خۆڕای یانەکە بەجێبهێڵێت.

چی تر: بەرشەلۆنە پێویستی بە چالاککردنی بڕگەیەکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانەکە لە نیوەی دوەمی وەرزەکەدا تۆمار بکات.

پێشتر: لە سەرەتای وەرزەوە بەهۆی پێکانی درێژخایەنی کریستێنسن بەرشەلۆنە رەزامەندی وەرگرت دانی ئۆلمۆ لە جێگەی بەرگریکارەکە تۆمار بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا