بابەتە سەرەکییەکە: شەپۆلێکی تری باران بارین رودەکاتە ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
کێ وتی: ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە: بە
درێژایی ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان بە کەشێکی سەقامگیردا تێدەپەڕێت و لە
دووشەممە، تاوەکو کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بە رێژەی سێ بۆ چوار پلە
بەرزدەبنەوە.
زیاتر: لە رۆژی هەینییەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ جارێکی تر
ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست.
هاوکات: شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بچڕ بچڕی باران
بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتکەی ناوچە
شاخاویە سنورییەکان.