لە پارکی ئازادی شوێنێک بۆ فێستیڤاڵ تایبەت دەکرێت

کوردستان 27/10/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەشی باخچەکانی شارەوانی سلێمانی پلانی وایە، لەناو پارکی ئازادیدا شوێنێک تایبەت بکەن بە فێستیڤاڵ.
ئەمڕۆ هەینی، دووەم رۆژی فێستیڤاڵی پایز لە پارکی ئازادی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" فێستیڤاڵەکە لەسەر پێشنیاری لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رێکخراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانجیشمان لەم فێستیڤاڵە، ئاشناکردنی هاوڵاتییانمانە بە بەرهەمە جۆراوجۆرە خۆماڵییەکان".
باسی لەوەشکرد:" پلانمان وایە ئەو شوێنەی لەناو پارکی ئازادیدا فێستیڤاڵەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، لە داهاتوودا تایبەتی بکەین بە فێستیڤاڵ، فێستیڤاڵی پایزەش وەک تاقیکردنەوەیەک لەو شوێنەدا رێکخرا".
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی روونیشیکردەوە:" لیژنەی تایبەتمەندمان داناوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی فێستیڤاڵەکە بکەن و رێگری بکەن لە پیزکردن و تێکدانی باخچەکانی پارکی ئازادی".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نیشانەکانی بەکتریای گەدە چیین؟

تەندروستی 9 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژێک پشو راگەیەندرا

عێراق 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا