دادگای فیدڕاڵی: حەلبوسی هەشت ماددەی دەستووری پێشێلکردووە

عێراق 19/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دادگای فیدڕاڵی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دوورخستنەوەی حەلبوسی لە ئەندامێتی پەرلەمان بڵاوکردەوە و راشیگەیاند کە ناوبراو هەشت ماددەی دەستووری پێشێلکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند:" هەر سەرۆک حیزبێک کاندیدەکانی ناچاربکات بە نوسینی دەستلەکارکێشانەوە بۆ ئەوەی بە ویستی خۆی بەکاریبهێنێت، ئەوە دەستوور و ماددەکانی ( ٥،٦،١٤،١٦،١٧،٢٠،٣٩،٥٠) پێشێل دەکات و لە بنەماکانی دیموکراسییەت لادەدات".

وتیشی:" دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کە کۆتایی بە ئەندامێتی هەر کەسێک لە ئەنجومەنی نوێنەران بهێنێت".

باسی لەوەش کرد:" دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی هەیە بۆ دوورخستنەوەی هەر پەرلەمانتارێک لە ئەندامێتی پەرلەمان لەسەر بنەمای ئەوەی پێشێلکاری دەستووری و یاسایی ئەنجامداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا