بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە
هێرشکردنە سەر هێزە کوردیەکانی سوریا بەردەوام دەبین، لەپێناو هەڕەشەکان و سەقامگیری
سنورەکانمان.
لێدوانی فەرمی: ئادەم
زەکی ئاکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا
لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتە نوێیەکانی ئەو وڵاتە دەکەین، لە چوارچێوەی ئەو گرنگی و
ئەولەویەتەی کە دەیدەین بە یەکگرتویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەرەنگاربونەوەی
تیرۆر.
زیاتر:
رێوشوێنی پێویست لەلایەن سەربازەکانمانەوە دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی سەقامگیری
ناوچەکە، بەردەوام بین لە هێرشەکانمان بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە، لە
پێناو نەهێشتنی هەڕەشەکان و سەقامگیری زیاتری سنورەکانی تورکیا.