بابەتە
سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی
بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممە 5ـی کانونی دووەم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و خانەنشینی
شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان، خاوەن پێداویستی تایبەت و
زیندانیانی سیاسی لەو رۆژەدا مووچە وەردەگرن.
زیاتر: هەر بەپێی خشتەکە، بڕیارە دابەشکردنی
مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم لە ماوەی چوار رۆژدا کۆتایی پێبێت.