هۆشداری لە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا و نیشانەكانی دەدرێت

تەندروستی 26/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش ئەوەی لە ئەمریكا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا درا، ئەمڕۆ نیشانەكانی و رێنماییەكانی خۆپارساتن لێی، بڵاوكرانەوە.

سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و رێگریكردن لە نەخۆشییەكان (CDC) لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە:" لە نوێترین ئاماریاندا بەشێوەیەكی خێرا نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەكی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە و ئەمەش بووتە جێگای نیگەرانییان".

ئاماژەیان بەوەشكردووە:" گۆڕاوی جۆری JN.1 بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و گواستنەوەی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە زیادی كردووە،، هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا مەترسییەكی جددی لەسەر تەندروستی گشتی بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە وەك كەسانی بەساڵاچوو، كۆرپە و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت".

نیشانە باوەكانی گۆڕاوی JN.1:-

- تا یان لەرزین.
- كۆكە.
- گەرووی ئاوساو.
- قەرەباڵغی یان ئاوی لووت.
- ژانەسەر.
- ئازاری ماسولكەكان.
- كێشانی هەناسەدان.
- ماندووبوون.
- نەمانی هەستی تامكردن یان بۆنكردن.
- نەبوونی ئاگایی.
- ئازاری گەدە.
- سكچوون و ڕشانەوەیەكی سووك.

ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە خۆپاراستن لەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا:-

- لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا دەمامك ببەستە، بەتایبەتی ئەگەر پێكوتەت وەرنەگرتبێت یان لەو شوێنانەی كە رێژەی گواستنەوەی زۆرە.
- بە بەردەوامی دەستەكان بە ئاو و سابون بشۆ یان پاككەرەوەی دەست بەكاربهێنە.
- پاراستنی دووری جەستەیی لە كەسانی دیكەی بە تایبەت لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا.
- لە ئاگاداری ڕێنماییەكان و پابەندبوون بە راسپاردەكانی تەندروستی گشتییەكان.
- دەم و لووتت لە كاتی كۆكە یان پژمین داپۆشە.
- ئەگەر نیشانەكانت دەركەوت ئەوا لە ماڵەوە بمێنەرەوە و داوای راوێژی پزیشكی بكە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا