پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس، جگەر و پەنكریاس لەبارەی فتقی جێی برین و هۆكارەكانی زانیاری دەخاتەڕوو.
بەرهەم محمد ساڵح، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس، جگەر و پەنكریاس لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" فتقی جێی برین بریتییە لە دەرپەرین و ئاوسانی بەشێك لە دیواری سك لە شوێنی برینی نەشتەرگەری پێشتر كە بۆ ناوسك ئەنجام دراوە".
دەگونجێت هیچ ئازاری نەبێت و تەنها ئاوساوی و شێوەی ناڕێك بێت
ئاماژەی بەوەشكردووە:" دەگونجێت هیچ ئازاری نەبێت و تەنها ئاوساوی و شێوەی ناڕێك بێت، یاخود ئازاری زۆرو ڕشانەوە و ڕیخۆڵە گیران كاتێك بەشێكی ریخۆڵە یان چەوری ناوسك لە ناو فتقەكە دەگیرێت".
گرنگترین ئەو هۆكارەكانی مەترسی توشبوون بە فتقی جێی برین زیاد دەكەن بریتیین لە:-
- رەگەزی نێر.
- قەڵەوی و كێش زۆری.
- تەمەنی بەساڵاچوو.
- جگەرە كێشان.
- نەخۆشی شەكرە.
- نەخۆشانی شیرپەنجە و ئەوانەی چارەسەری كیمیاوی و ستیرۆید و چارەسەری تیشكی وەردەگرن.
- كەم خوێنی و بەدخۆراكی و پەككەوتنی سیەكان و جگەرو ئەوانەی زەرعی چگەرو گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها هۆكاری كێشەكانی پڕۆستات و میز گیران.
- بوونی هەوكردنی برینی جێی نەشتەرگەری.
- نەشتەرگەری ناوسك بە حاڵەتی كتوپر ، یان چەند جارێك ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناوسك بۆ مەبەستی جیاجیا.