پزیشکێکی ددان
ئاشکرایکرد، زۆرخواردنی ئەو میوانەی رێژەیەکی زۆری شەکر و ترشییان تێدایە دەبێتە
هۆی زیانگەیاندن بە مینای ددان و دروستبوونی کلۆر تێیدا.
لیمۆ، پرتەقاڵ و سندی زیان بە ددان دەگەیەنن
ساهێل باتێل، پزیشکی
ددانی بەریتانی بە ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی راگەیاندووە، سەرباری سوودە
زۆرەکانیان، بەڵام زیادەڕۆییکردن لە خواردنی میوە ترشەکانی وەک لیمۆ، پرتەقاڵ و
سندی دەبێتە هۆی تێکچوونی مینای ددان، کە دوای لەدەستدانی لەش توانای
دروستکردنەوەی نابێت.
ئەوەشی خستەڕوو،
باشتروایە دوای خواردنی ئەو میوانە بۆ ماوەی 30 خولەک چاوەڕێ بکرێت و دواتر ددان
بشۆردرێت، بۆ ئەوەی لیکی ناودەم کاریگەرییەکانی ئەو ترشییانە کەمبکاتەوە.