پزیشکێکی پسپۆڕی
نەخۆشییەکانی منداڵبوون ئاشکرای دەکات کە یاری لەشجوان بۆ پیاوان دەکرێت کاریگەری
ئەرێنی و نەرێنیشی هەبێت لەسەر توانای دروستکردنی منداڵان.
درەو سەعید، پزیشکی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵبوون ئاماژەی بەوەکرد:" دروستکردنی
ماسولکە و دابەزینی چەوری جەستە و گرنگیدان بە کوالێتی خەو و خۆراک زۆرجار بەرزبوونەوەی
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ
باشترکردنی توانای منداڵبوون ".
لەبارەی زیانەکانی ئەو یارییەش دەڵێت:" زیادەڕۆیی لە
راهێنان، رێجیمکردنی زۆر و بەکارهێنانی ئەنابۆلیك ستیرۆید دەتوانێت کاریگەرییەکی
توندی لەسەر کوێرە ڕژێنەکان ببێت و تەمەڵیان
بکات، بەمەش خانەی گوونەکان توانای دروستکردنی تێستستیڕۆن و خانەی سپێرمی نامێنێ و
گوونەکان بچووك دەبنەوە و توانای منداڵبوون کەم دەکاتەوە ".