ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی ئاسیا بەڕێوەدەچێت

وەرزش 10/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی ئاسیا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئوردن بەڕێوەبچێت.

بڕیارە یاری کۆتایی جامی ئاسیای 2023 کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای لوسێل لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت، کە لە ساڵی 2021 دروستکرا و دەتوانێت نزیکەی 89 هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت.

قەتەڕ کە خاوەنی نازناوەکەیە و بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2019 لە یاری کۆتاییدا لە یابانی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئاسیا، هەرچی هەڵبژاردەی وئوردنە تاکو ئێستا نازناوەکەی بەدەستنەهێناوە و یەکەمینجارە لە مێژووی خۆیدا بگاتە یاری کۆتایی جامی ئاسیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا