بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى
پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا
جیا ، لە رۆژهەڵاتى هەرێم نیمچە هەور دەبێت هاوکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی یەکشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.