بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دو راوچی دەستگیرکران

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر کردنی دو راوچی لە سنوری قەرەداغ  راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: دوێنێ هەینی، لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای یەکی سکرتاریەت  بۆ سنوری گوندی  بانی خێڵانی سەر بە قەزای قەرەداغ،  دو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران.

ئەمەش هەیە: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر دو ئۆتۆمبێل و چەندین کەرەستەی راوکردنی باڵندەی کێوی .

زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا