هەسەدە: هیچ پلانێکمان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پێنەگەیشتوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ پلانێکمان پێنەگەیشتوە.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: هیچ پلانێکمان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پێنەگەیشتوە.

زیاتر: داعش و گروپە هاوشێوەی چاوەڕێی دەرفەتی کشانەوەی ئەمەریکا دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە چالاکیەکانیان بکەنەوە و بگەڕێنەوە هەمان دۆخی ساڵی 2014ـەیان.

لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی ئێن بی سی نیوز، لە زاری دو بەرپرسی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە؛ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پلانی بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا داڕشتوە.

زیاتر: ئەمەریکا هێزە کوردییەکان بە هاوپەیمانی سەرەکی دژی رێکخراوی داعش دادەنێت، بەڵام تورکیا بە هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی دەزانێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا