بەهۆی ئیسرائیلەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری 10/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوایەکی حەماسی لەبارەی ئاگربەستەوە رەتکردەوە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەڕێژەی 6٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 82 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بە پێی ئەو ماڵپەڕە، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی ( رۆژئاوای تەکساس)یش بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیک نەوت بە 76 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومانکرد و بەردەوامبوونی شەڕیش دەبێتە هۆی بەرزبوونی نرخی نەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا