بابەتە
سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق هەفتەی داهاتو تەواوكاری
موچەی مانگی 11 بۆ هەرێم رەوانە دەکات.
لێدوانی
فەرمی: بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە
میدیای حزبەکەی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردودا دارایی عێراق بڕی 631
ملیار دیناری وەک موچەی مانگی 11 بۆ دارایی هەرێم ناردوە، بڕیاریشە هەفتەی داهاتو تەواوكاری
موچەی ئەو مانگە بۆ هەرێم بنێرێت.
چی تر: لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەش حكومەتی
هەرێم دەتوانێت دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 11 بكات.
زیاتر: دابەشكردنی موچەی مانگی 12ـی موچەخۆرانی عێراق دەستیپێكردوە و
بەردەوامە و كۆتایی نەهاتوە.