بابەتە
سەرەکیەکە: ئەبوبەکر هەڵەدنی لەبارەی بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی یەکگرتووی
ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت:
سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداری
کۆنگرەی نۆیەمی حزبەکە ناکەم.
زیاتر: هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو
دەخوازم کە بەش بەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری
ماندونەناس و لێی پەشیمان نیم و شانازیشی پێوەدەکەم و خەون و ئامانجمان بۆ گەشەکردنی
و بەرجەستە کردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.
دەقی
پەیامەکە ئەبوبەکر هەڵەدنی؛
سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو:
1- بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم.
2- ڕێکخستنە سەربڵندەکانی یەکگرتوو بەدرێژایی سی وپێنج ساڵ لێیان دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراو جۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆفەزڵی خودا و پشتیوانی ونزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوەو بۆهەمیشەش خۆم بەقەرزارو خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم وسەرچاوەی وزەو تینمن وپشتی ئێمەو داری ئەوان و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لەهەر ڕەفتارو گوفتارێکم کەبوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان لەم سی وپێنج ساڵەدا.
3- سوپاسی سەرجەم ئەو ئازیزان وخۆشەویستانەی کە لەم ماوەیەدا کاتی خۆیان بەئێمە بەخشی وپشتیوانیان دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕێکارە ناپەیڕەویانەی بەرامبەرمان گیرایەبەر.
4- هەروەک بێبەری بونی خۆم لەهەر تۆمەت وناوزڕاندنێک ڕادەگەیەنم لەپاڵ هاوسۆزی بۆ ئێمە بەرامبەر یەکگرتوو و سەرکردەکانی وتراوە چ لە ڕابردوو یان لەداهاتوو بوترێ،،زمانی زبر و ڕق وکینە و گرێی ئایدۆلۆژی وبەناوکەوتن بەپێوەری شەلم کوێرم کەس ناپارێزم بەڵگەی کەم تفاقی و مایە پوچی خاوەنەکەیەتی.
5- هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کەبەش بەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس ولێی پەشیمان نیم وشانازیشی پێوە دەکەم و خەون وئامانجمان بۆ گەشەکردنی و بەرجەستە کردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.
بۆهەمیشە کوردستان گەشاوە و کوردستانیانیش سەربڵند و ئیسلامخوازان و ئیسلامخوازانیش شکۆمەند.