کەشناسی: سبەی دوو شەپۆلی باران بارین روودەکەنە ناوچەکەمان

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەشدا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکات، لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان، پێشبینی باران بارین بەشێوەی نمە باران و مامناوەند لە پارێزگاکان دەکرێت، هەروەها لە درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور زیاد دەکات".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 16
سلێمانی :17
دهۆک : 15  
زاخۆ : 16
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا