یەکێتی نیشتیمانی: پابەندین بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی رایگەیاند، پابەندین بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمشەوی دووشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیرانی 2024 وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە.

دەشڵێت،  یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی.

وتەبێژی یەکێتی باسی لەوەش کردووە، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا