چای سپی چییە و سوودە تەندروستییەكانی چیین؟!

تەندروستی 19/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چای سپی یەكێكە لە زۆر جۆرەكانی چا و بەگشتی بە گەڵا گەنجەكان یان بەشێوازێكی پرۆسێسكراو لە ڕووەكی كامێلیای چینی تایبەتمەندە.

 بۆچوونەكان لەسەر پێناسەی چای سپی جیاوازن، هەندێك پێیان وایە تەنها چای وشككراوە بەبێ پرۆسێسی زیادە (ئەمەش پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەرهەمێكی شیاوە بۆ خواردن، ئەویش لەڕێگای كۆكردنەوەی پێكهاتووە بنەڕەتییەكانی ئەو بەرهەمە بەتایبەتیش بۆماوە و پڕۆتینە بنەڕەتییەكانی)، هەندێكی تریش وەك چایەك دەیبینن كە لە گوڵەبەڕۆژە پێنەگەیشتووەكان و گەڵاكانی چا دروستكراوە كە ماوەیەكی كەم پێش ئەوەی گوڵەبەڕۆژەكان بە تەواوی بكرێتەوە و بەجێهێڵراون تا وشكبوونەتەوە ئەویش لە رێگای تیشكی خۆرەوە و بەشێوەیەكی سروشتی.

ناوی چای سپی دەتوانێت بۆ گەڵاكانی چا و گەڵا زۆر بچووكانەی چا بەكار بهێندرێت كە پێش وشكبوونەوەیان بە پڕۆسەی بەهەڵمبوون یان گەرمكردندا تێپەڕیون، پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەموو پێناسەكان ئەوەیە كە چای سپی ئۆكساندنی تێدا رووینەداوە، لە ئەنجامدایشدا تامێكی هەیە كە تایبەتمەندە بەوەی كە سووكترە لە زۆربەی جۆرەكانی چای سەوز، سوور، یان ڕەشی ئاسایی.

بەپێی توێژینەوەیەك چای سپی چەندین سوودی تەندروستی پێشكەش دەكات، لە دەوڵەمەندبوونی بە دژە ئۆكسێنەرەوە تا پاڵپشتیكردنی تەندروستی دڵ و كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، كە سوودەكانی بریتیین لە: 

- دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەرەكان:

 چای سپی رێژەیەكی بەرزی دژە ئۆكسانی تێدایە، لەوانە كاتێچین و پۆلیفینۆل و فلاڤۆنۆید، دژە ئۆكسێنەرەكان خانەكان دەپارێزن لە زیانەكانی بەهۆی دوو هێندبوونی خانەكانەوە.

- پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەش:

 دژە ئۆكسێنەرەكانی ناو چای سپی دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی توانای بەرگری لەش، یارمەتی جەستە دەدات بە شێوەیەكی كاریگەر بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن و نەخۆشییەكان.

- تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان:

 توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەكەن، چای سپی دەتوانێت تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان باشتر بكات بە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، چونكە بەشدارە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ و باشتركردنی كاركردنی بۆرییەكانی خوێن.

- كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش:

 چای سپی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی كێش و دابەزاندنی كێش لە رێگەی بەرزكردنەوەی میتابۆلیزم و بەرەوپێشبردنی چەوری شلبوونەوە و رێگریكردن لە دروستبوونی خانە چەورییە نوێیەكان.

- تایبەتمەندی دژە پیری هەیە:

 دژە ئۆكسێنەرەكانی ناو چای سپی بەرەنگاریی فشاری ئۆكسجین دەبنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگریكردن لە نیشانەكانی پیربوونی پێشوەختە.

- تەندروستی دەم و ددان باشتردەكات:

 چای سپی فلۆرایدی سروشتی و كاتێچینی تێدایە كە رێگری دەكات لە گەشەی بەكتریای بەرپرس لە تارتار و بۆشایی و رێگری لە بۆنی ناخۆشی ناو دەم.

- رێكخستنی پەستانی خوێنی لەش:

 پێكهاتەكانی ناو چای سپی یارمەتی دابەزاندنی ئاستی پەستانی خوێن دەدەن، ئەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بەوەوە كەمدەكاتەوە.

- پاراستنی پێست:

 تایبەتمەندی دژە ئۆكسێنەر و دژە هەوكردنی چای سپی پێست لە زیانەكانی تیشكی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت و هەوكردن كەمدەكاتەوە.

- كاریگەری دژە هەوكردن:

 چای سپی تایبەتمەندی دژە هەوكردنی بەهێزی هەیە، ئەمەش وایكردووە كاریگەر بێت لە كەمكردنەوەی هەوكردن لە سەرتاسەری جەستەدا، خواردنەوەی چای سپی دەبێتە هۆی نەهێشتنی نیشانەكانی پەیوەست بە حاڵەتەكانی وەك هەوكردنی جومگەكان و نەخۆشی هەوكردنی ریخۆڵە.

- كەمكردنەوەی فشاری دەروونی:

 هەروەها هەندێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنەوەی چای سپی بەشدارە لە كەمكردنەوەی فشاری دەروونی، ئەمەش زیاتر تەندروستی و خۆشگوزەرانی گشتی بەرز دەكاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا