توێژینەوەیەک: شەش خولەک کتێب خوێندنەوە دڵەڕاوکێ ناهێڵێت

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، خوێندنەوەی کتێب بۆ ماوەی شەش خولەک، بە رێژەی 68٪ ئاستی دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە و تەنانەت لە پیاسەکردن و گوێگرتن لە مۆزیکیش باشترە.

ماسولکە هێور دەبێت و لێدانی دڵ خاو دەبێتەوە

ماریا تۆرۆ، نوسەری ناوداری ئیسپانی لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی "ساسکس"ی بەریتانی ئەنجامدراوە، کاتێک بۆ ماوەی شەش خولەک کتێب دەخوێنرێتەوە، ماسولکە هێور دەبێت و لێدانی دڵ خاو دەبێتەوە، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی مەزاجمان بە شێوەی ئەرێنی بگۆڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە توێژینەوەکەدا ئاستی کۆرتیزۆل و لێدانی دڵی ژمارەیەک خۆبەش پوێراوە و دەرکەوت خوێندنەوەی کتێب کاریگەری زیاترە لە پیاسەکردن و گوێگرتن لە مۆزیک و چا خواردنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا