هەستیاری وەرزی بەهار چییە و چارەسەرەكەی چییە؟!

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارە بەو كەسانەی كە رووبەڕووی هەستیاری بەرانبەر وەزری بەهار دەبنەوە و رێگا و چارەسەر و خۆپارێزی بەرانبەری، زانیاری ئاشكرا دەكرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هۆكاری تووشبوون بە هەستیاری بەرانبەر وەزری بەهار بۆ هەڵاڵەی گژوگیا، تۆز و خۆڵ و بۆن بەهەموو شێوازێك دەگەڕێتەوە".

نیشانەكانی تووشبوون بەم هەستیارییە:-

- سوروبوونەوە و خورانی چاو.

- پژمین و هەندێكجار كۆكە.

- خورانی قورگ و لووت و بەشی سەرەوەی ناو دەم.

- خوران و سوربوونەوە و لیر لە لەشدا.

- ئاو هات لە چاو و لووت.

هەنگاوەكانی خۆپارێزی:-

 1. كەم بەكارهێنانی جێڵ و كرێم و زەیتی قژ: چونكە دەبێتە هۆی راكێشانی تۆز و دەنكۆڵەی تۆوەكان.

2. خۆشتن بە ئاوی گەرم: ئەمە دەبێتە هۆی رزگاركردنی ئەو كەسە لە هەڵامەت و كردنەوەی بۆریەكانی لوت.

3. چای نەعنا: بەهۆی بونی چەندین ماددەی دژە ئۆكسید ئەو جۆرەی چا لەش لە هەستیاری دەپارێزێت.

4. خواردنی خۆراكی تون: توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە كە خواردنی خۆراكی تون و بیبەری تون، دەبێتە هۆی پاككردنەوەی بۆریەكانی لوت، ئەمەش هەستیاری ئەو ئەندامە كەمدەكاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا