​مەسعود بارزانی: پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە

کوردستان 20/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

مەسعود بارزانی رایگەیاند، پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە، کە دووربێت لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕومەنسکی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و تێیدا بالێۆزی ئەمەریکا نیگەرانیی خۆی و وڵاتەكەی لە دوا پێشهاتە سیاسیەكان دەربڕی ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" باڵیۆزی ئەمەریکا داوایكرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵی خۆی ببینێت و لەگەڵ لایەنەكانی تر پێكەوە كێشە و نیگەرانی و تێبینیەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكانی هەرێم چارەسەر بكەن ".

بە پێی راگەیەندراوەکە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دووپاتیكردەوە كە پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێ بەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێ بەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن.

هەر  بە پێی ئەو راگەیەندراوە، مەسعود بارزانی وتوویەتی:" هەر لە سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردوو پارتی دەستپێشخەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بووە و خۆی لە ساڵی 1991 داوای كردووە كە پێویستە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی جێگەی خۆی بداتە شەرعیەتی دەستووری و هەڵبژاردن بكرێ ".

راشیگەیاندووە:" پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووە ترسی لە هەڵبژاردن نیە بەڵكو تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و مەترسیی تێكدانی بنەماكانی پێكەوەژیان و نەهێشتنی بەشداریی پێكهاتەكان لە ژیانی سیاسیدا هەیە ".

لە درێژەی قسەکانیدا مەسعود بارزانی باسی لەوەکرد:" بە بیانووی جۆراوجۆر دووساڵ هەڵبژاردنیان دواخست، دەستی نامۆ و دەرەكی خرانە ناو ئەو بابەتە و لە بەها و پێگەی هەرێمیان كەمكردەوە، هەروەها بە شێوەیەکی نا دەستوری و نا یاسایی بڕیار و یاساکانی هەرێمی کوردستانیان گوڕی و ستەمێکی گەورەیان لە پێكهاتەكان و تێكڕای خەڵكی كوردستان كرد ".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا