مەسرور بارزانی: سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت

کوردستان 20/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

مەسرور بارزانی رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە، دەشڵێت " بەڵێن دراوە لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت ".

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دڵنیایی دەدەم کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و وەکو بە ئێمەی وتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پرسی مووچەچارەسەر دەکرێت و هیوادارم چیدیکە ئەم بابەتە نەبێتە گرفت بۆ خەڵکی کوردستان ".

ئەوەشی خستەڕوو:" دەستی زۆر خراپ هەبوون بۆ تێکدانی نەناردنی مووچە و دابینکردنی بودجە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ".

 مەسرور بارزانی وتیشی:" گرفتی ئێمە تەنیا مووچە نییە، داواکاریی ئێمە، رێبازی ئێمە، میلـلەت و خاکی ئێمە زۆر لە مووچە زیاترە، بەڵام مووچە بە ژیانی خەڵکەوە گرێدراوە ."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا