" هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت "

کوردستان 22/03/2024

Alternate Text

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویکردەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەتی فیدراڵ پارەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم رەوانە بکات و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت.

ماڵپەڕی "KNN"ی زمانحاڵی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی داوای پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کرد کە بۆ مووچەی مانگی شوبات بۆی دروست ببوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیدا کێشەکە چارەسەر بکات و داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە بۆ چارەسەری کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان، پێویستە تەنها کۆدی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت تا پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:"  رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیکرد بە ئامادکردنی کۆدی هێزە ئەمنییەکان و رۆژی دواتر لیستی کۆدی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی رەوانەی بەغداد کردووە، محەمەد شیاع سودانیش بەڵێنیداوە سەرەتای هەفتەی داهاتو تەواوکاری ئەو پارەیەی هێزە ئەمنییەکان رەوانەی هەرێم بکات.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، پارەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کە تاکو ئێستا بەغدا رەوانەی نەکردووە بریتییە لە 70 ملیاری ئەنجومەنی ئاسایش، 80 ملیاری هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارەکەی وەزارەتی پێشمەرگەش بڕی 150 ملیار دینارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا