وەزیری کارەبا: قەرەبووی بەشێکی زیانەکانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کراوەتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بە وتەی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، قەرەبووی بەشێکی زۆری ئەو زیانانە کراوەتەوە کە بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە دروستبوون.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە:" کەمال محەمەد وەزیری کارەبا کە لە هەمانکاتدا وەزیری سامانە سرووشتییەکانیشە بە وەکالەت، سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو چوار کرێکارە بیانییە دەکات کە لە هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆردا گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد:"  هاوکات ناوبراو، سوپاسی تیمەكانی وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكەی دەکات کە پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر توانیویان قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی دوو هەزار و 500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەن و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەننە هەزار و 600 مێگاوات و ماندوونەناسانە بە درێژایی شەوی رابردوو تا ئێستا بۆ كەمكردنەوەی شوێنەوارەكانی هێرشەكە و بە پلانێكی تۆكمە قەرەبووی بەشێکی زۆری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبایان کردووەتەوە و رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی لە سیستەمی كارەبا رووبدات".

وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە

باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە بۆ هەر سێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەكە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا