لە ویلایەتی ماریلاند لە
ئەمەریکا، کەشتییەک خۆی بە پردێکدا دەکێشێت و بەهۆیەوە پردەکە دادەڕوخێت، لە
ئەنجامدا چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردەکەوە دەکەونە ناوی رووباری باتابسکۆوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی BBC، رووداوەکە
کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی
ماریلاند لە ئەمەریکا روویداوە و لەوکاتەدا ژمارەی ئۆتۆمبێل بەسەر پردەکەوە بوون و
کەوتنە ناو ئاوی رووبارەکەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو
کەشتییەی خۆی بە پردەکەدا کێشاوە بارهەڵگری کۆنتێنەر بووە و لایەنە
پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەبارەی هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.