وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیستە سیاسییەکان درێژکرایەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیستە سیاسییەکان بۆ سێ رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیستە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی 72کاتژمێری داهاتوو، واتە تا ئێوارەی رۆژی 31ی ئازاری 2024.

بەپێی خشتەی کارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، دەبوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئازار وادەی تۆمارکردنی کاندید و لیستەکان کۆتاییبێت، بەڵام وادەکە درێژکرایەوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا بە فەرمی هیچ کام لە یەکێتی و پارتی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە، بە شێوەیەک هێشتا دیار نییە کە ئایا پارتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات یاخود لەسەر بایکۆتکردنی بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا