بەرپرسی دیسكی نێودەوڵەتی BMC، لەگەڵ باڵیۆزی گشتی ئۆكرانیا لە عێراق كۆبۆوە

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

بەرپرسی دیسكی نێودەوڵەتی دەزگای میدیایی BMC لەگەڵ ئاڵێكس بەرڤاچینكۆڤ، باڵیۆزی گشتی ئۆكرانیا لە عێراق كۆبووەوە.

زامۆ بەكر، بەرپرسی دیسكی نێودەوڵەتی دەزگای میدیایی BMC لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ ئاڵێكس بەرڤاچینكۆڤ، باڵیۆزی گشتی ئۆكرانیا لە عێراق كۆبوونەوە و پرسیی میدیا لە هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی پەیوەستدار بە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەت تاوتوێكران.

لە دیدارەكەدا باڵۆزی گشتی ئۆكرانیا لە عێراق رایگەیاند:" ئەمە یەكەمین سەردانمە بۆ شاری سلێمانی و دەمانەوێت پەوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ هەرێم و شاری سلێمانی بەتایبەت بەهێزتر بكەین".

وتیشی:" ئاشكرایە كە دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی زۆرە، بەڵام پێویستە دەستی گەنجان بگیرێت لە پێناو ئەوەی كار بۆ داهاتوویان بكەن، ئەوەی ئێمەش تێبینمان كردووە بە بەراورد بە تەواوی شارەكانی دیكە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەت لە رووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە لە بەغدا باشترە".

روونیشیكردەوە:" بەشێكی زۆری میدیا كوردییەكان كێشەیان لە گواستنەوەی هەواڵ و رووداوە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە، هەستدەكەم پێویست بێت زیاتر رووی راستی ئاڵەنگارییە جیهانییەكان لە ئۆكرانیا بگوازنەوە".

باسی لەوەشكرد:" سوپاس بۆ دەزگای میدیایی BMC كە كاری لەسەر رووداوە نێودەوڵەتییەكان و ئۆكرانیا كردووە، گواستنەوەی راستی رووداوەكان یەكێكە لە بنەماكانی كاری میدیایی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا