سوپای ئیسرائیل چەند
هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر سوریا ئەنجامدا و بەوهۆیەشەوە 36 کەس کوژران.
روانگەی سوری بۆ مافەککانی
مرۆڤ رایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ
سەر رۆژهەڵاتی حەلەب لە سوریا ئەنجامداوە و بەوهۆیەشەوە، 36 کەس کوژراون کە بەشێکیان
هاوڵاتی مەدەنین".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە هێرشەکانی ئەمجارەی ئیسرائیلدا چەند کۆگایەک لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب بە
ئامانج گیراون کە تایبەت بووە بە چەک و تەقەمەنی گروپێکی چەکداری نزیک لە حزبوڵای
لوبنانی، هەروەها چەند بنکەیەکی مووشەکی هەمان گروپیش بە ئامانج گیراون".