ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە بۆ دانیشتنەکانی.
ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕگەی "هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بۆ کارنامەی دانیشتنەکانی".
بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ژمارە 20ی ئاسایی بە ئامادەبوونی 170 ئەندامی ئەنجومەنەکە سازکرد، ئەوەش لە کاتێکدا کە ماوەی نزیکەی هەشت مانگە بەبێ سەرۆک کۆبوونەوەکان بەڕێودەچن.
جێی ئاماژەیە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، محەمەد حەلبوسی، لە ئەندامێتی ئەنجومەن و سەرۆکایەتی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، لەو کاتەشەوە دوای چەند هەوڵێک هێشتا شوێنگرەوەی دیارینەکراوە.