پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای لەشفرۆشی پەسەند کرد و تێیدا سزای توند
بۆ ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزخوازی دانراوە.
لە سزاکاندا لە سێدارەدان لابراوە
غەریب
ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا کۆبووەوە و
پڕۆژەیاسای تایبەت بە لەشفرۆشی پەسەند کرد، لە هەموارەکەدا ژن گۆڕینەوە و
هاوڕەگەزخوازی سزای تووندیان بۆ دانراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی هەموارەکە، هاوڕەگەزخواز بە بەندکردنی 10 بۆ 15 ساڵ سزا
دەدرێت، هەروەها سزای مادی دەدرێت کە لە 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.