لە یەکێک لە زیندانەکانی سنووری شاری عەفرین، چەند
سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەڵاتن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:"
ژمارەیەک زیندانی لە یەکێک لە زیندانەکانی عەفرین هەڵاتوون و بەگوێرەی
زانیارییەکان، ژمارەی هەڵاتووەکان 12 کەسە و هەندێکیشیان سەرکردەی رێکخراوی
تیرۆرستی داعش بوون".
چەند کەسێک لە هەڵاتووەکان دەستگیرکراون
ئاماژەی بەوەشکرد:" زیندانەکە دەکەوێتە ناحیەی
بولبولی سەر بە پارێزگای عەفرین و لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە سەرپەرشتی و پاسەوانی
دەکرێت، دەشوترێت، چەند کەسێک لە هەڵاتووەکان دەستگیرکراون".
پشێوی و ئاڵۆزی لەناو زیندانی ئاماژەپێکراودا دروستبووە
هاوکات بەشێکی دیکە لە میدیاکانی سوریا باس لەوە دەکەن،
زیندانییەکە دەکەوێتە سنووری هەژمونی سوپای سوریاوە، نوسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی
سوریای دیموکراتیش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد:" پشێوی و ئاڵۆزی لەناو
زیندانی ئاماژەپێکراودا دروستبووە، بەڵام هێز رەوانەی شوێنەکە کراوە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە".