سێنتكۆم: بەرپەرچی پێنج مووشەكی ئەنساڕوڵاماندایەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا زانیاری لەبارەی نوێترین هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆسەر یەكێك لە كەشتییەكانی وڵاتەكەیان لە دەریای سور ئاشكرا كرد.

 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" بە سەركەوتووی سیستمی بەرگری دژە مووشەك (هاژەك)ی پەیوەستە بە كەشتییە هێرشبەرەكانی وڵاتەكەمان توانیان بەرپەرچی پێنج مووشەك (هاژەك) لە دەریای سور بدەنەوە".

بەرپەرچدانەوە و رێگریكردن لەم هێرشانە كەشێكی لەبارتر بۆ دەریای سور دروست دەكات

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەرپەرچدانەوە و رێگریكردن لەم هێرشانە كەشێكی لەبارتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سور بەتایبەتتر دروست دەكات و هەوڵێكیشە بۆ ئەوەی ئاسایشی ناوچەكە بەرقەرارتر ببێت".

ئەو پێنج مووشەك (هاژەك)-ەش لە ژێر سنوورەكانی دەسەڵاتی ئەنساڕوڵا ئاڕاستەكرا بوون

روونیشیكردەوە:" ئەو هێرشانە هیچ زیانێكیان بەر كەشتییەكانی وڵاتەكەمان نەگەیاندووە و ئەو پێنج مووشەك (هاژەك)-ەش لە ژێر سنوورەكانی دەسەڵاتی ئەنساڕوڵا ناسراو بە حوسییەكانی یەمەنەوە ئاڕاستەی كەشتییەكانی وڵاتەكەمان كرا بوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا