پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی روویدا هەولێك بوو بۆ لەكەداركردنیانی ئەوان و ئامانج لێی بەرزكردنەوەی ناوبانگی ئەوانەی پەلكێشی ئەو داوەیانكردن.
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" شەهیدبوونی گەنجێكی جوانخاسی زۆر نیگەران و داخداری كردین، بەداخەوە ئەو رووداوەی ئەمشەو هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئێمە".
ئەوە داوێك بوو كە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەوە داوێك بوو كە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین، بەڵام پەلكێشی ئەو بارودۆخەیان كردین، بەئامانجی بەرزكردنەوەی ناوبانگی خۆیان لەسەر حسابی ڕژانی خوێنی گەنجانی جوانمەردی وڵاتەكەمان".