داوای خەرجکردنی سێ مووچە نەدراوەکەی 2023 ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بابەتی سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی 2023 بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو سێ مووچە کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگی فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269 / اتحادیە/2023) بدرێتەوە بەفەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی".

بە واژۆی 25 پەرلەمانتارەوە داوایەک بەرزکراوەتەوە

باسی لەوەش کردووە، بەنوسراوی ژمارە (702/د لە25/2/2024) هاوپێچ بە واژۆی (25) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیران وەڵامی داوەتەوە

سۆران عومەر دەشڵێت، نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( 2003/2410273 لە27/3/2024) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندی خۆی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2023-2024-2025) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا