میدیای ئیسرائیل: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

میدیای فەرمی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، دەشڵێت " وادەی ئەنجامدانی هێرشەکە نهێنی دەبێت ".

هێرشێکی یەکلاکەرەوە دەکرێتە سەر ئێران

کەناڵی " ئیسرائیل 12" بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشێکی یەکلاکەرەوە بکاتە سەر ئێران، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێویست نازانرێت هێرشەکە بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامبدرێت، بەڵام بە پێی رێنماییەکانی ئەوان دەبێت.

پێشتر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردبوو کە رێگە جەنگەکەی لەگەڵ ئێران درێژە بکێشێت، بۆ ئەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر نەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا