عێراق بەرامبەر یابان دۆڕا

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە یاری پێش کۆتایی جامی ئۆڵۆمپیادی تازەپێگەیشتووان، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، بەرامبەر بە یابان دۆڕا، بەوەش رۆژی پێنجشەممە بۆ دیاریکردنی ئاستی سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتییەکە، عێراق بەرامبەر بە ئیندۆنیزیا یاری دەکات.

رازی شنێشل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دوای یارییەکە وتی:" هەڵبژاردەی یابان تیپێکی بەهێزیان هەیە و بەشێوەیەکی زۆر باش ئامادەکرابوون، زۆربەی یاریزانەکانیشی لە باشترین خولەکانی جیهان یاری دەکەن ".

وتیشی:" لە گەیمی یەکەمدا کۆمەڵێک هەڵەمان لە هێڵی بەرگری ئەنجامدا و لە گەیمی دووەم ئەو هەڵانەمان چاککردەوە، بەڵام چەند هەلێکی زێڕینمان بۆ گۆڵکردن لەدەستدا ".

راهێنەری ئۆڵۆمپی عێراق باسی لەوەشکرد:" هیوامان لەو پاڵەوانێتییدا ماوە و دەمانەوێت کارتی گەیشتن بە ئۆڵۆمپیادی پاریس بۆ خۆمان مسۆگەر بکەین ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا