یوواڤ گاڵانت: وەڵامی ئێران دەدەینەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وەڵامی هێرشەكانی ئێران دەدەنەوە، بەڵام بەپێی ئەو بژاردانەی لەبەردەستدان.

 یوواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە میانەی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ لڵۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە:" وڵاتەكەمان هیچ رێگەیەكی دیكەی نییە جگە لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران". 

هەنگاوەكانی ئێران بێوەڵام نابن

ئەوەشیخستەڕوو:" وڵاتەكەمان رێگانادات بەهیچ وڵاتێك مووشەكی بالیستی ئاڕاستەی وڵاتەكەمان بكات و ئەو ئەو هەنگاوەش بێوەڵام بێت لەلایەن وڵاتەكەمانەوە".

وڵاتەكەمان رێگانادات ئێران وەڵامی راستەوخۆ بۆ وەڵامی ئامانجەكانی ئیسڕائیل ئەنجامبدات

روونیشیكردەوە:" ئیسڕائیل هاوكێشەیەك قبوڵ ناكات كە ئێران هەر جارێك كە ئیسڕائیل ئامانجەكانی لە سوریا دەكاتە ئامانج، ئێران بە هێرشی ڕاستەوخۆ وەڵامی بداتەوە".

بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرگریكردن لە ئیسڕائیل

لەلای خۆشییەوە وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند:" ئەمریكا سوورە لەسەر ئەوەی نەچێتەوە بەرەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرگریكردن لە ئیسڕائیل و كارمەندانی ئەمریكی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا