بەرپرسێكی باڵای حكومەتی ئیسڕائیل: وەڵامی وڵاتەكەمان بۆ تاران نزیكە

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە وردەكارییەكانی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر ئیسڕائیل، بەرپرسێكی حكومەتی ئەو وڵاتە روونكردەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 بەرپرسێكی باڵای حكومەتی ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" نێتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەمان لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا كۆبوونەوەییەكی دیكەی لەگەڵ حكومەتی جەنگ ئەنجامداوە و وابڕیارە وەڵامدانەوەی ئیسڕائیل بۆ هێرشە بێ ئەرزشەكەی تاران تاوتوێبكەن".

سوورین لەسەر ئەوەی وەڵامی ئەم هێرشەی ئێران بدەینەوە

جەختی لەوەشكردەوە:" وەڵامی دروستمان بۆ ئەو هێرشەی تاران دەبێت و سوورین لەسەر ئەوەی وەڵامی ئەم هێرشەی ئێران بدەینەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری ئەو هێرشە ئاشكرا بكەین".

وەڵامەكانمان رووبەڕوو دەبن

ئەوەشیخستەڕوو:" ئاڕاستەكردنی ئەو ژمارە زۆرە مووشەك (هاژەك) و فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە بۆ خاكی وڵاتەكەمان بە وەڵامدانەوە بەرەوڕوو دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا