قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان، پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە:" پەرۆشین بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەش لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان ".

وتیشی:" سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت ".

هەر بە پێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە دەباشان و بەئامادەبوونی میکێلی کامێرۆتا، کونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە جێگرى لێپرسراوی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرێوەچوو، تیشک خرایەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا