ئەمەریکا پلانی هەیە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەری هەیە لە رۆژانی داهاتوودا ئێران رووبەرووی سزای زیاتر ببێتەوە لەلایەن ئەمەریکاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، جانێت یێلین، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند:" بە تەواوی پێشبینی ئەوە دەکەم کە لە رۆژانی داهاتوودا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنین".

پێشوەختە وردەکارییەکە ئاشكرا ناکەین

وتیشی، ئێمە "ئەمەریکا" پێشوەختە وردەکاری ئەو سزایانە ئاشكرا ناکەین لە پلانی سەپاندنیمان هەیە.

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ دەسەپێنێت

هەر پێشتریش، رۆژنامەی پۆڵەتیکۆ رایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکات، کە ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، لە هەفتەیەوە دەستپێدەکات.

بەهۆی هێرشەکەی ئێرانە بۆسەر ئیسرائیل

سزا نوێیەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا بەهۆی هێرشەکەی شەوی 13ی ئەم مانگەی ئێرانە بۆسەر ئیسرائیل، کە نزیکەی 300 درۆن و مووشەکی ئاڕاستە کرد، بەڵام زیانێکی وەهایان لێ نەکەوتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا