کۆماندۆی کوردستان و دژەتیرۆری عێراق پێنج تیرۆرستی داعشیان کوشت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنوری قەزای خورماتوو پێنج تیرۆرستی داعشیان کوشت.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق باسی لەوەکرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا هێزی ئاسمانی عێراقی بەشداربوون و یەکێک لە تیرۆرستە کوژراوەکان پلەى فەرماندەی کەرتى خورماتووى هەبوو.

هەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین مۆڵگەى تیرۆرستان خاپورکران و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەک و تەقەمەنیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا