مژدەی قوباد تاڵەبانی بۆ مووچەخۆران: بەربەستە قورسەکانمان تێپەڕاندووە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کێشە لە تەمویلکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران نییە و لایەنەکان کار دەکەن لەسەر دابەشکردنی، دەشڵێت " بەربەستە قورسەکانمان تێپەڕاندووە و ئێستا کۆمەڵێک ئالیەتی تەکنیکی ماون کە پێویستە یەکلابکرێنەوە ".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" کێشە لە تەمویلکردنی مووچەی مانگی چوار نییە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقین لە ئەمریکا، کە پێموایە سەردانێکی سەرکەوتووانەی ئەنجامداوە ".

 دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە ناوبانگی هەرێم دەگەیەنێت

لەبارەی هەڵبژاردنیش وتی، دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە ناوبانگی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی دەگەیەنێت، تاکو ئێستا یەک لایەنی سیاسی ئاماژەی بەوە داوە کە بەشدار نابێت لە پڕۆسەکە، یاخود دەیەوێت بەشێوەیەکی دیکە بەشداری تێدا بکات.

ئەوەشی خستەڕوو:" پێموایە ئەمە هەڵبژاردنە و دەبێت هەموو لایەنەکان بەشداربن تێیدا، لایەنێک لە هەندێک هەڵبژاردن دەنگی زۆر بەدەست دەهێنێت و لە هەندێکی دیکەش دەنگەکانی کەم دەکات ".

یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند:" هەستەکەم یەکێتی ئەمساڵ دۆخی ناوخۆیی باشە، یەک دەنگە و سیاسیەتی روونە و کادرانی ورەیان بەرزە، بۆیە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا